مەلا بەختیار و مێژوو..

ھەکار ھەرکی

وا دەردەكەوێت مەلا بەختیار زوو زوو حەزی لەوە بێت ببێتە سەردێری سۆشیال میدیا و ھەمان بابەتی ٢٢ھەڵیكۆپتەرەكە دووبارە بكاتەوە، بویە ئەمجارە بە گوتەی خۆیبۆ مێژووگرتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردووتەوە و باسلەوە دەكات گوایەكاتی نزیك بوونەوەی داعش لە ھەولێر دۆشكاكەی ئەو بەھانای ھەولێرەوە ھاتووەو لەداگیركردن پاراستۆیەتی.

بەختیار خۆی بە بەختیار دەزانیت كاتێك پێی وایە رزگار كردنی مەخمور وەك چیرۆكی ٢٢ ھەلیكۆپتەرەكە بێبەلگەیە و كەس نییە پێی بلێتڕاست ناكەیت، پێی وایە دەتوانیت میژوو بگۆڕیت، مەلا بێخەبەرە كە بەڵگەیڤیدیۆیی سەلمێنەر ھەیە كاتێك دۆشكەكەی ئەو و ھێزی دژەتیرۆری حزبەكەی ھاتنە نزیك مەخمور، خەڵك بە ئارامیدەگەڕایەوە شارەكە و دوو كاتژمێر بەر لە ئەوان پێشمەرگەی كوردستان كە نە لۆگۆی حزبی ھەڵگرتبوو نە موڵكیحزبایەتی پێوە دیار بوو، بە ئاڵای كوردستان مەخموریان ئازاد كردبوو.

مەلا بەختیار بە نابەختیاری لە گرتە ڤیدیۆكەیدا كە ١٢ خۆلەكە، سێ جار دژی قسەكانی ناو ھەمان ڤیدیۆبۆمێژوودەدوێت، جارێكیان دەلێت كاتێك داعش مەخموری داگیر كرد، سەرۆك بارزانی بیری لەوە دەكردەوە كەشەڕ بكەین یان نا، لە ھەمان ڤیدیۆدا دەلێتدكتۆر رۆژ و پێشمەرگەكانی پارتی لە پردێ شەڕیان دەكردمەلادەلێت ئەوكاتەی دژەتیرۆر چوو بۆ مەخمور ھێشتا شەڕی پێشمەرگە و داعش بوونی نەبوو، بەلام دوای ٢٠ چركەسەرزەنشتی خۆی دەكات و دەلێتئەوكات جەلەولا داگیر كرابوو و خەڵكی خانەقین ھاواریان لێ ھەستابوو وداوای دوشكاكەی منیان دەكرد“.

ئەوەی كە زۆر سەرنج ڕاكێش بوو مەلا بەختیار خۆی لە ھۆكاری كەوتنی جەلەولا دزیەوە و باسی لەوە نەكرد كە كێپارەی ناو بانكەكەی جەلاولای برد و بۆ شاردنەوەی تاڵانیەكە جەلەولای ڕادەستی داعش كرد دواتر ڕایگەیاندداعش بانكەكەی شكاندووە“.

مەلا لە ھەموو ڤیدیۆكەیدا وەك فاڵچیەك خۆی دەردەخات گوایە پیشبینی ھاتنی داعشی كردووە، بەلام ھەر خۆشیبێ ئاگایی خۆی دەسەلمێنێت و ئاشكرای دەكات كە ئەو رۆژەی مەخمور داگیركراوە خەریكی فەلسەفە لێدان بووە وباسی ماركسی بۆ ھاوڕێكانی كردووە تا ئەوەی كوسرەت ڕەسوڵ ڕایچەڵەكاندووە و پێی وتووە داعش ھاتووتەپێش.

پێویستە مەلا بەختیار و ئەوانەی پێیان وایەبۆ مێژوودەنووسن، لەوە دڵنیا بن ھەموو ڕاستیەكان لە شەڕیداعش تا خیانەتی ١٦ـی ئۆكتۆبەر بە فرۆشتنی مستەفا سەلیمیشەوە، بە بەڵگەی كواڵیتی بەرز تۆماركراون و نەدەتوانن مێژوو بشێوێنن و نە دەتوانن چی دیكە چیرۆكی ھاوشێوەی ھەڵیكۆپتەرەكان بۆ خەلك بگێڕنەوە.

Back to top button