مەناف حەسەن: پارتی لە کۆمسیۆن خۆی تۆمار دەکات

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا پارتی وەک ھێزی سیاسی بۆ بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق خۆی تۆمار بکات و گوتیشی: دەرگامان واڵایە بۆ ھاوپەیمانی.

مەناف حەسەن، بەرپرسی نووسینگەی ھەڵبژاردنەکانی پارتی لە مووسڵ ڕایگەیاند” تا ئێستا پارتی خۆی تۆمار نەکردووە لە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا وەک ھێزی سیاسی ناوی  خۆی لە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمار بکات، ئەمەش رۆڵێکی کاریگەری دەبێت لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ بەو ھۆیەی پارتی پێگەیەکی بەھێزی ھەیە.

بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی: تا ئێستا ئێمە وەک پارتی ھاوپەیمانیمان لەگەل ھیچ کەس و لایەنێک پێک نەهێناوە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، بەڵام دەرگاش واڵایە لەبەردەم لایەنەکان بۆ ئەوەی پێکەوە ھاوپەیمانی ببەستین و بەشداری ھەڵبژاردن بکەین، ھەر لایەنێکیش لە ئێمەوە نزیک بێت ئامادەین ببینە ھاوپەیمانی.

لەبارەی ناوی کاندیدەکانیش مەناف حەسەن ئاماژەی کرد: بەپێی ئەو خشتەیەی کۆمسیۆن دیاری کردووە جارێ تەنیا ناوی ھێزەکان تۆمار دەکرێت، لەدوای ١٥ی مانگەوە تا ناوەڕاستی مانگی ئاب ناوی کاندیدەکان ڕادەستی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان دەکرێت

Back to top button