مەکگۆرک شارێکی هەرێم بەسیمبول هیوا ناودەبات

برێت مه‌کگۆرک، یاریده‌ده‌رى کۆشکى سپى ئه‌مریکا بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکوورى ئه‌فریقیا له‌ تویته‌ر نووسیویه‌تی: “به‌و دیمه‌نه‌ جوانانه‌ى پاپا فڕانسیس له‌ شارى هه‌ولێر، که‌ چه‌ندین که‌س له‌ په‌یڕه‌وانى هه‌موو باوه‌ڕێک په‌ناگه‌ى خۆیان له‌کاتى هه‌ڵاتن له‌ داعش له‌ ساڵى 2014 دۆزییه‌وه‌، سه‌رسامبووم”.

 

مه‌کگۆرک هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: “ئێستا که‌ به‌ره‌و جه‌ژنى ئیسته‌ر ده‌ڕۆین و لێى نزیک ده‌بینه‌وه‌، شارى هه‌ولێر و موسڵ سیمبولى هیوا و نوێبوونه‌وه‌ن و ئیلهامبه‌خشن بۆ پڕکارى له‌ ئاینده‌دا”.

Back to top button