مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکووک : هیچ کێشەیەکمان پێ چارەسەر ناکرێت

((خۆر))- تایبەت

له‌دوای ئه‌وه‌ی ڕاكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك بڕیار ده‌دات ژماره‌یه‌ك دوكان و خانووی هاووڵاتیانی كورد له‌ گه‌ڕه‌كی په‌نجاعه‌لی بڕوخێنێت. خه‌ڵكه‌كه‌ بۆ سكاڵا كردن و به‌هاناوه‌چونیان ڕوویان له‌ مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی كردووه‌.

مه‌ڵبه‌ندیش له‌وه‌ڵامدا به‌و هاوڵاتییه‌ كوردانه‌ی وتووه‌: تكایه‌ جارێكی تر كه‌س كێشه‌ی خانوو ڕووخاندن و زه‌وی داگیركردن و دامه‌زراندن و خزمه‌تگوزاری بۆ گه‌ڕه‌كه‌ كوردییه‌كان و ڕێگریكردن له‌ نا‌عه‌داله‌تی و ته‌عدا كردن له‌ كوردانی شاره‌كه‌ و مامه‌ڵه‌ی خراپ و بێڕێزی كردن به‌ كورد له‌ بازگه‌كانی شاره‌كه‌ و پشكنین و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵان و ده‌ستگیركردنی گه‌نجان و نه‌بوونی كاره‌با له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كوردییه‌كان، هیچكام له‌مانه‌‌ ئیشی ئێمه‌ نییه‌ و هیچمان پێناكرێت و بڕۆن بۆخۆتان چاره‌سه‌ری بكه‌ن.

خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌ مه‌ڵبه‌ندیان وتووه‌: ئه‌ی بۆچی ئه‌وكاته‌ی له‌ ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركوتان فرۆشت بیرتان له‌م ڕۆژه‌ نه‌كرده‌وه‌ و قوڕتان كرد به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌دا؟

ئه‌ی پێمان ناڵێن مه‌ڵبه‌نده‌كه‌تان ئیشی چییه‌ له‌م شاره‌ و شه‌ش په‌رله‌مانتاره‌كه‌تان ئیشیان چییه‌ له‌ به‌غدا؟

ئه‌ی پێمان ناڵێن كوا هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی لاهور جه‌نگی كه‌ وتی (ڕاكان جبوری) گ…..وی خواردووه‌ خانوو بڕوخێنێت و ته‌عدا له‌ خه‌ڵك بكات.

ئه‌وه‌تا خانووه‌كانمان دڕوخێندرێت، ئێستا كێ گ…وی خواردووه‌؟

Back to top button