نادیە گۆرانییە ئەفغانییەکەی بڵاوکردەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ نادیە یاسین گۆرانییەکی نوێی بە ناوی “سەنەما” لە چەناڵی یوتیوبەکەی خۆی بڵاوکردەوە.

نادیە لە لێدوانێکی پێشتریدا سەبارەت بەم بەرهەمەی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاندبوو، گۆرانییە نوێیەکەی بە ناوی “سەنەما”یە و بە زمانی ئەفغانی دەیڵێت، شێوەزاری “داری”یە، “سەنەما” ناوێکی لێکدراوە “سەنە” واتا رەونەق یان درەوشانەوە “ما” واتای مانگ دێت، هەردوو وشەکە پێکەوە بەمانای “تریفەی مانگ” دێت، ئەم کارەی لە وڵاتی کەنەدا وێنەگرتنی بۆ کراوە، لەگەڵ ئیحسان گۆرانییەکە بەشێوەی دوێت دەڵێنەوە.

وتبووی “تریفەی مانگ بۆ دەربڕینی خۆشەویستییە، چونکە وەک چۆن بە تاریکی شەوان رووناک دەبێتەوە، بەهەمان شێوە تەنها خۆشەویستیشە بتوانێت تاریکایی ژیانمان بۆ رووناک بکاتەوە، هەر بۆیە لە رۆژی خۆشەویستیدا بڵاویدەکەمەوە“.

نادیە یاسین یەکێکە لە خانمە هونەرمەندە دیارەکان، لە منداڵییەوە لە وڵاتی کەنەدا دەژی، زیاتر بە گۆرانی “ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لە بیرە” ناسراوە، جگە لەوە چەندین بەرهەمی هونەریی تری هەیە.

Back to top button