نامه‌یه‌كی كراوه‌ بۆ ئامۆزا قوباد تاڵەبانی

تكاتان لێ ده‌كه‌م مه‌جال مه‌ده‌ن ئاراس پێشتان بكه‌وێ

له‌ پڕۆتۆكۆڵ چۆن ده‌بێ گه‌نده‌ پێش كاك باڤڵ هاوسه‌رۆك و كوڕه‌ گه‌وره‌ی مام بكه‌وێ وه‌ك له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مامۆستاعه‌لی باپیر ڕویدا.

تكاتان لێ ده‌كه‌م كات ماوه‌ یه‌كێتیی له‌ژێر باڵی قه‌له‌ ڕه‌شه‌كان جه‌نگی ده‌ربهێنن.

تكاتان لێ ده‌كه‌م مه‌جال مه‌ده‌ن قه‌له‌ ڕه‌شه‌كان جه‌نگی ناوبانگی مام جه‌لال ناشرین بكه‌ن.

ئامۆزا خۆت له‌ من باشتر گه‌نده‌ ده‌ناسی كه‌ی ئه‌و پیاوه‌یه‌ بكرێ به‌ده‌مڕاستی یه‌كێتی.

ئاراس ئه‌و ئاراسه‌یه‌ نوسراوی ته‌زویر كردبوو پاره‌ی زۆری له‌ دلێری سه‌ید مه‌جید به‌ناوی مام وه‌رگرت ئه‌وه‌ بوو مام پێی زانی هه‌زار تفی كرده‌ چاوی له‌وێ ناوی نرا گه‌نده‌.

ئاراس ئه‌و ئاراسه‌یه‌ موچه‌ی مانگی ٤ ی ٢٠١٣ ی لیوای دووی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری دزی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ عه‌مید گۆدار و كاك نزار به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی مام له‌ به‌غدا ئیهانه‌ كران دوای كاك شالاو شێخ سه‌لاحی پورزامان  مامی ئاگادار كرده‌وه‌ له‌وه‌ی ئاراس موچه‌ی ئه‌و مانگه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی لیوای دووی بۆخۆی وه‌رگرتو به‌ره‌و لوبنان ڕایكردوە.

ئامۆزا قوباد چاوه‌ڕوانی زۆرت لێده‌كه‌ین ده‌ست پێ بكه

سالار تاڵەبانی

Back to top button