نهێنی مۆمیای “پەری دەریا” ئاشکرا کرا

زانایان گەیشتن بە زانیاری نوێ لەبارەی مۆمیای پەری دەریا ژاپۆنییەکەوە کە ٣٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا دۆزراوەتەوە.

ئەم مۆمیایە لە زەریای هێمن لە نزیك دورگەی “شیکۆکۆ”ی ژاپۆنی دۆزراوەتەوە لە نێوان ساڵانی ١٧٣٦ و ١٩٤١دا، ئێستا لە پەرسگای “ئەنجوین” لە شاری ئاساکۆچی هەڵدەگیرێت، بەگوێرەی بابەتێکی ماڵپەڕی “دەیلی ستار”ی بەریتانی.

بەدرێژایی ساڵانی رابردوو ئەو پەرییە چەندین تاقیکردنەوەی لەسەر ئەنجامدرا بۆئەوەی بزانن لە چی دروست کراوە، لە سەرەتادا دەوترا کە بەشی سەرەوەی ئاژەڵێکی شیردەرە و خوارەوەی ماسییە، بەڵام ئەمە راست نەبوو.

دوای پشکنین بە تیشك و چەندین پشکینین ورد زانایان بۆیان دەرکەوت کە ئەو پەرییە بەشی خوارەوەی بەڕاستی پارچەیەكە لە ماسییەك، بەڵام بەشی سەرەوەی لە کاغەز و قوماش و لۆکە دروست کراوە.

درێژی ئەو پەرییە ٣٠ سانتیمەترە و دەستەکانی بەرەو سەرەوە هاتوون، ددانەکانی هەر لە ماسییەوە وەرگیراون بەڵام قژی لە ئاژەڵی شیردەرەوە وەرگیراوە.

ئەمەش یەکەم پەری دەریای دروست کراو نیە بەڵکو چەندانی دیکە هەیە، هۆکاری دروستکردنەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ گرنگیپێدانی ژاپۆنییەکان بە پەری دەریا، تەنانەت هەندێك لە داستانەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە هەر کەسێك گۆشتی ئەو پەرییە بخوات هەرگیز نامرێت.

Back to top button