نواندنی پەرلەمانتارێک لەخۆپێشاندانەکەی دوێنێی سلێمانی دەبێتە جێی گاڵتەجاڕی

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

بەهۆی ئەو نواندنەی کە پەرلەمانتارێک لە خۆپێشاندانەکەی دوێنێی سلێمانی ئەنجامیدا ، چالاکوانانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک توانجی جۆراو جۆریان لەسەر نوسی و بووە جێگای گاكتەجاڕی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان.

هەمیشە ئۆپۆزسیۆنی کوردی سواری ناڕەزایەتی خەڵک دەبێت و بەهۆی چوونە ناو خۆپێشاندەران و بڵاو کردنەوەی پەیامی توندڕەو و تێکدەرانە ئاراستەی خۆپێشاندانەکانیان گۆڕیوە و دواتر خۆپێشاندانەکە شکستی هێناوە ، ئەم جارەیان لە سلێمانی و لەهەمان گۆڕەپان جیا لە شێواندنی پەیامی خۆپێشاندەران لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە ، نواندنی چەواشەکارانەشیان ئەنجامدا ، نواندنەکەی شیرین ئەمین ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بووە هۆی جێگای گاڵتەجاڕی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان.
لەمبارەوە ڕامیار جەواد چالاکوانێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەنوسێت ” برادەران وێنەیەکم بگرن هەست و سۆزی خەڵک ڕابکێشێت ” ، ڕامیار جەواد دەڵێت ”یەکێک لە خۆپێشاندەران لایڤی کردبوەوە و ئەو پەرلەمانتارە ئەو قسەیەی دەکرد ، هەروەها چالاکوانێکی تری دیاری تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لەسەر ئەم نواندنە نوسیویەتی ” شیرین ئەمین پەرلەمانتاری گۆڕان لەهۆش خۆی چووە ، براکەی کاوە گەرمیانی لەجیاتی هاوکاریی بکات سەرقاڵی وێنەگرتنیەتی ” ، ئەمە وەکو بەڵگەیەک دێنێتەوە کە ئەوەی ئەم پەرلەمانتارە کردویەتی نواندن بووە .

Back to top button