نوسەرێک ھۆشداری دەدات لەبارەی پەکەکە و سلێمانی

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

نوسەرێکی دیاری کوردستان ھۆشداری دەدات لە ھاتنی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە بۆناو قوڵایی شاری سلێمانی.

سالار قەراخی نوسەری دیاری کوردستان لەبارەی ھاتنی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە بۆ ناو قوڵایی شاری سلێمانی، قەراخی دەنوسێت ” هێزی چه‌کداری په‌که‌که‌ گه‌یشتونه‌ته‌ شاخی به‌مۆی ناو قوڵایی گه‌رمیان که‌ زۆر دووره‌ له‌ سنوری تورکیاوه‌! ئه‌گه‌ر بۆ تێکدانی ڕه‌وشی باشوری کوردستان نییه‌ بۆچی گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ناوچانه‌؟! ” .
ئەمە لەکاتێکدایە ئەو ڕێکخراوە تیرۆرستیە ماوەیەکە دەستی کردوە بەچالاکی جۆراوجۆر لەناو شاری سلێمانی گوایە دژی تورکیایە، بەڵام گشت ئەو کارانەی کە پەکەکە دەیکات ھیچ پەیوەندیەکیان بە تورکیاوە نیە، بەتایبەت ئەنجامدانی توندوتیژی لە سنوری پارێزگای سلێمانی و سوتاندنی بارەگا حکوومی و حزبیەکان، ئەوە تەنیا بۆ تێکدانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانە“.

Back to top button