نۆ شێوازی دەربڕینی خۆشەویستی لەلای پیاوان

پیاوان کەمتر قسە دەکەن و زیاتر حەز بە گوێ گرتن دەکەن، بەڵام وەک ئەوەی کەمتر قسە دەکەن، هەوڵدەدەن زیاتر بە کردار هەستەکانیان بۆ هاوسەر و خۆشەویستەکانیان دەرببڕن.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی “برایت ساید”، ئاماژە بە نۆ شێوازی دەربڕینی خۆشەویستی کرا کە پیاوان بەکاری دەهێنن، ئەوانیش:

١کردنەوەی دەرگا بۆ خانمەکەی، لە ناو ئۆتۆمبێل و لەبەردەم دەرگای ماڵ و باڵەخانەکان.

٢هێشتنەوەی کۆتا بەشی خواردنەکە بۆ هاوسەرەکەی، دڵخوازترین شت لەلای پیاوان خواردنە، کاتێک پیاوێک کۆتا پارووی بۆخانمەکەی دەهێڵیتەوە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە زۆری خۆشدەوێت.

٣کاتێکی زۆر بۆ خێزانەکەیان تەرخان دەکەن.

٤کاتێک لە دەرەوەن و هاوڕێ و ناسیاوەکانی دەبینێت، بە هەمووانت دەناسێنێت.

٥بەبێ هۆکار گوڵ و دیاریت پێدەدات

٦بەردەوام دەتپارێزێت.

٧ماچی ناوچاوانت دەکات.

٨سووتەمەنی دەکاتە ئۆتۆمبێلەکەتەوە.

٩- لە سەرما دەتپارێزێت و لە کاتی لەبەرکردنی چاکەتەکەتدا یارمەتیت دەدات.

Back to top button