نیشانە و هۆکارەکانی قەبزی منداڵان چین؟

نیشانە و هۆکارەکانی قەبزی منداڵان چین؟

لەکاتی تووشبوونی منداڵ بە قەبزی تووشی ناڕەحەتیی و ئازار و بێزاریی دەبێت تەنانەت بەهۆیەوە ناتوانێت بەپێی پێویست خواردن بخوات و بخەوێت ئەمەش کاریگەریی لەسەر ژیانی رۆژانەی ئەو منداڵە دروست دەکات.

د.پشدەر عەبدوڵا اسماعیل پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵ ئاماژەی بە نیشانە و هۆکارەکانیی قەبزی منداڵان کردووە کە بریتین لەمانە:

نیشانەکانی:

١کردنی پیسایی کەمتر لە سێجار لەهەفتەیەکدا.

٢پیساییەکەی ڕەق و ووشک دەبێت، بەناڕەحەت بۆی دەکرێت.

٣ئازار لە کاتی پیسایی کردندا.

٤ئازاری گەدە.

٥کەمێک پیسایی شل بە جلی ژێرەوەی ئەبێت.

٦لەوانەیە خوێن بە پیساییەکەوە بێت.

هۆکارەکانی:

١پیسایی هەڵگرتن واتە درەنگ کردنی پیسایی ئەویش ئەگەر ترسی لەتەوالێت هەبێت یان خەریکی یاری کردن بێت و مەبەستی بێت کە یاریەکەی نەپچڕێنت یان لە دەرەوە بێت و نەیەوێت پیسایی لە تەوالێتی دەرەوە بکات.

٢سەرەتای فێرکردنی تەوالێت، هەندێکجار دایک و باوک هەوڵ ئەدەن منداڵەکەیان لەتەمەنێکی بچووک فێری تەوالێت بکەن ئەمەش وا ئەکات منداڵەکە ترسی لەتەوالێتەکە هەبێت و پیساییەکەی هەڵبگرێت.

٣گۆڕینی خواردن بەتایبەت بۆ ئەو خواردنانەی کە فایبەریان کەمە.

٤گۆڕینی ستایلی ژیان بۆ نمونە ئەگەر لەسەفەردا بێت، یان سترێسی هەبێت یان سەرەتای دەستپێکردنی دەوامی خوێندنگا.

٥بەکارهێنانی هەندێک دەرمان کە وا ئەکات منداڵەکە تووشی قەبزی بکات.

٦هەندێکجار هەستیاری بە پڕۆتینی مانگا قەبزی درووست ئەکات.

٧لەوانەیە لە خێزانەکەیاندا قەبزی هەبێت یان بە منداڵی هەیان بووبێت.

٨لەوانەیە منداڵەکە کێشەی لە کۆئەندامی هەرسدا هەبێت وەک تەسکی کۆم یان کێشەی هەرسی هەبێت.

Back to top button