نێتفلێکس کرێی بەشداربوونی لەم وڵاتانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کەمکردووەتەوە

نێتفلێکس کرێی بەشداربوونی لە چەند وڵاتێکی دیاریکراوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کەمکردووەتەوە، کە هەموو پاکێجەکانی وێبسایتەکە دەگرێتەوە.

لە وڵاتانی عێراق، یەمەن، تونس، ئوردن، فەلەستین، لیبیا، جەزائیر، مەغریب، لوبنان و سودان پاکێجی ستاندارد بە ریکلامەوە لە ٧.٩٩ دۆلارەوە بووە بە ٣.٩٩ دۆلار.

هەروەها ستاندارد بەبێ ریکلام لە ٩.٩٩ دۆلارەوە بووە بە ٧.٩٩ دۆلار، لە کاتێکدا کە پاکێجی تایبەتەکەی لە ١١.٩ دۆلارەوە بووە بە ٩.٩٩ دۆلار.

ئەم پاکێجە سعودیە و ئیمارات ناگرێتەوە، ئامانجیش لێی ئەوەیە کە بینەر و بەکارهێنەرانی نێتفلێکس زیاتر بکەن لەو وڵاتانەدا کە بەکارهێنەریان کەمە.

پاکێجەکە بۆ بەشداربووە نوێیەکان راستەوخۆ دەکەوێتە کار، بەڵام ئەوانەی بەشدارییان کردووە لە پێشتردا لەگەڵ نوێکردنەوەی پاکێجەکەیاندا بەو نرخە بەردەوام دەبن.

Back to top button