نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتن لە بەحرکە دروست دەکرێت

لە شارەدێی بەحرکە نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتن دروست دەکرێت و سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش دەڵێ: لە جادەی کانی قرژاڵە تا ڕێگای پیرمام فریاکەوتنی نییە.

ئەنوەر قادر، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە  ڕایگەیاند:  نەخۆشخانەی فریاکەوتنی خێرا لە بەحرکە لەلایەن کەسایەتی خێرخواز دروست دەکرێت و دوای تەواوبوونیش ڕادەستی حکوومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی دەکرێت، وەزارەت ستافی بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەکە دابین دەکات، پێشتریش نەخۆشخانەی هاوشێوە دروستکراون و یەکێک لەوانە دەکەوێتە گەڕەکی کورانی نوێ.

ئەنوەر قادر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: نەخۆشخانەکە دەکەوێتە سەنتەری شارەدێی بەحرکە و بە دوو هۆم لەسەر زەویێکی پێنج هەزار مەتری دروست دەکرێت، بە پێویست زانرا نەخۆشخانەکە لە بەحرکە دروست بکرێت، چونکە ژمارەی دانیشتوانی بەحرکە زۆرە و فریاکەوتنی نییە، هەروەها لە جادەی کانی قرژاڵە تارێگەی پیرمام ناوچەیەکی فراوانە و هیچ فریاکەوتنێکی لێ نییە.

Back to top button