نەخۆشخانەیەکی 100قەرەوێلەیی لە شێخان دروست دەکرێت

قایمقامی قەزای شێخان ئاشکرایکرد: بڕیارە نەخۆشخانەیەکی 100قەرەوێلەیی لە قەزای شێخان دروست بکرێت، بۆ ئەو مەبەستە پارە تەرخان کراوە و بڕیارە ئەمساڵ لەسەنتەری قەزای شێخان دەست بە دروستکردنی بکرێت.
ئەو نەخۆشخانە 100قەرەوێلەییە لەسەر بودجەی ساڵی 2023و2024 و2025 بودجەی بۆ دانراوە و بڕیاری لێ دراوە بە گوژمەی 76ملیار دینار لەبودجەی ئەمساڵ قۆناغی یەکەمی جێبەجێ بکرێت.

سەرداری شێخ یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان گوتیشی: ڕاستە بودجە پەسەندکراوە، بەڵام هێشتا ماوە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەرکاتێک جببەجێکرا ئەوکات دەست بە دروستکردنی نەخۆشخانەکە دەکرێت، کە گرنگیەکی زۆری بۆ قەزای شێخان دەبێت.

Back to top button