هاونیشتیمانی عێراق لەڕێگای سۆشیاڵ میدیاوە ڕەخنە لەبڕیاری دادگای فیدراڵی دەگرن دژ بە هەرێمی کوردستان

هاونیشتیمانی عێراق لەڕێگای سۆشیاڵ میدیاوە ڕەخنە لەبڕیاری دادگای فیدراڵی دەگرن دژ بە هەرێمی کوردستان

هاوڵاتیەکی شاری کەرکووک بەناوی “ئەحمەد الجبوری”ی لەنەتەوەی عەرەب دەڵێ؛ عێراق ئیرەی بەپێشکەوتنی هەرێمی کوردستان دەبات، ئەی ئەوە حاڵە ئێمە هەمانە لەشارەکە زبڵ خواردوونی و هیچ کەسێک ئاوڕ لەو شارە ناداتەوە، عێراق دەیەوێت ڕێگری لەپێشگەوتنی هەرێمی کوردستان بگرێت بەم بڕیارە پڕ لە ڕقانەوە، ئێمە ئەگەر ڕۆژێک پشوومان هەبێت لەسەر کار ڕاستەوخۆ دەچێنە هەولێر یان سلێمانی.

هەروەها هاوڵاتیەکی خەڵکی بەسرەش “سعد تمیمی” لەڕێگای تۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبووکەوە دەڵێ؛ ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی بڕیاری ئێرانە نەک دادگایەکی عێراقی، ئێمە لەجێگەی کورد بوواییەن دەمان گووت چیتان لەدەست دێت بڕۆن بیکەن، چونکە کوردستان خاوەنی سەروەری و ئاو خاک و شوناسی خۆیەتی پێشمان وانیە پێویستیان بەعێراق بێت، خۆزگە ئێمە هەرێم بواییەن نەماندەهێڵا هیچ بەرپرسێکی عێراقی ڕوو لەهەرێمەکەمان بکات بەتایبەتی ئێرانییەکان.

Back to top button