هاوپه‌یمانان و نوێنه‌ری هێزه‌كانی 70 و80 جه‌ختیان له‌ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و جێبه‌جێكردنی كرده‌وه‌

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و نوێنەرەکانی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ کۆبوونەوە و جەختیان لە هەنگاوەکانی چاکسازی کردەوە و ئەوەشیان دووپات کردەوە کە هەنگاوەکان بەردەوام دەبن بۆ جێبەجێکردنی چاکسازی.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتون، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری هێزه‌كانی 70 و80 و بۆردی چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا لە بارەی ئەنجامدانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەو شێوازەی کەلە کارنامەی کابینەی نۆیەمدا هاتووە.
لە کۆبونەوەکەدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی و هاوپه‌یمانی نێودەوڵەتی و نوێنه‌ری هێزه‌كانی 70 و80 تیشكیان خسته‌ سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و جێبه‌جێكردنی خاڵه‌ سه‌ره‌كی و گرنگه‌كانی پڕۆسه‌كه ‌.
هەرروەها ، تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و جێبه‌جێكردنی خاڵه‌ سه‌ره‌كی و گرنگه‌كانی پڕۆسه‌كه‌ و جه‌خت له‌ به‌ ئه‌نجام گه‌یشتنی ته‌واوی پڕۆسه‌كه‌ كرایه‌وه .

Back to top button