هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا، هۆشداری ده‌داته‌ حكومه‌تی عێراق

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا، هۆشداری ده‌داته‌ حكومه‌تی عێراق ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ سه‌ربازییانه‌ی ده‌درێنه‌ سوپای عێراق بكه‌وێته‌ ده‌ست حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌وا هاوكارییه‌كان ڕاده‌گیرێن.

له‌هۆشدارییه‌كی نوێدا بۆ حكومه‌تی عێراق، هاوپایمانی نێوده‌وڵه‌تی داوایكردووه‌ ئه‌و چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ سه‌ربازییانه‌ی بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش و به‌هێزكردنی سوپای عێراق پێشكه‌ش ده‌كرێن، نەكه‌ونه‌ ده‌ست حه‌شدی شه‌عبی، چونكه‌ له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌مریكا هاوكارییه‌كانی بۆ عێراق ڕاده‌گرێت.

Back to top button