هاوڵاتیان.. پارتی لە حکومرانییەکی سەرکەوتو خزمەت گوزاری پێشکەش کردووین

پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ ساڵیادی ٧٥ ساڵەی دامەزراندنی دەکاتەوە،لە دووای ڕاپەڕین پشکی شێری حکومڕانی کوردستانی لەسەرشان بووە.

هاوڵاتیانی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن حکومڕانی پارتی سەرکەوتوو بووە، ئەو حزبە توانیویەتی خزمەتی گەورەی دۆزی گەلی کورد بکات.

ئاشتی کەریم هاوڵاتی لە پارێزگای هەڵەبجە، بە چرکە دەڵێ، پارتی توانیویەتی حکومڕانییەکی سەرکەوتوو بکات نموونە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک پارتی حکومڕانی تەواویانە لە هەموو ڕوەکانەوە پێشکەوتووە، دەشبینین سلێمانی و هەڵەبجە چۆن ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو دوواوە دەگەڕێنەوە.

سامان حوسێن هاوڵاتی لە گەرمیان، پێ وایە دەبێت خەڵکی لە سەر سندووقەکانی دەنگدان دەنگ بە پارتی بدەن چونکە هەمووان دەزانین دەسەڵاتی پارتی لە هەر ناوچەیەک بوونی هەبێت ئاوەدانی و خزمەت گوزاری و ئاسایش تێدا بەرقەرارە.

سەبری بارام ئافرەتی ماڵ لە ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ چرکە دەڵێ، پیرۆزە یادی دامەزراندنی ٧٥ساڵەی پارتی، ئێمە دەزانین پارتی چەندە مەزنە بۆ گەل و خاکی کوردستان، ئێمە لە ئیدارەی ڕاپەڕین ژیانمان بەدەست گروپ و تاقمی شەڕانگێز نەماوە، پێویستمان بە حکومڕانی پارتی هەیە بۆ ئاسایش و خزمەت گوزاری.

کوردستان عومەر لە سلێمانی بە چرکە دەڵێ:” یادی پارتی پیرۆز دەکەین ئێسته خەڵکی بۆی دەرکەوتووە پارتی بە هەموو مانایەک زۆر جیاوازە لە حزبەکانی تر، ئەها ئەمان خۆیان دەڵێن ئێمە قاچاخچی و سەرانە وەرگرو پیاو کوژین، ڕێگە نادەین حکومەت خزمەت بکات بەڵام ببینن پارتی چە خزمەتێکی بە هەولێر و دهۆک کردووە.

Back to top button