هه‌ولێر.. به‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ 1 ملیار دینار، پڕۆژه‌ی رێگاوبان له‌ 5ی حه‌سارۆك جێبه‌جێ ده‌كرێت

به‌گوژمه‌ی زیاتر له‌ یه‌ك ملیار دینار پرۆژه‌ی رێگاوبان له‌ گه‌ڕه‌كی 5ی حه‌سارۆك له‌ هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت.

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، “بە گوژمەی یه‌ك ملیار و 74 ملیۆن دینار، پڕۆژەی قیرتاوکردن و دروستکردنی سایدێکی شەقامی 100 مەتری لە نێوان 5ی حەسارۆک و 8ی حەسارۆک، لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر جێبه‌جی ده‌كرێت و كاركردن تێیدا به‌رده‌وامه‌.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، درێژی شەقامەکە (2کم)ـه‌ و ئێستا لە بڕگەی لێدانی کربستۆن و فەرشکردنی چینی یەکەمی بەردی شکاو دایە، گرنگی ئەم پڕۆژەیە، 5 حەسارۆک دەبەستێتەوە بە شەقامی سەرەکیی هەولێر ــ کۆیە، هەروەها لەلایەکی تر بەستنەوەی گەڕەکی 5ی حەسارۆکه‌ بە شەقامی سەرەکیی 60 مەتریی 8ی حەسارۆک، کە لە ئایندەیەکی نزیکدا کارکردن لەم شەقامە تەواو دەبێت و دەکەوێتە خزمەتی هاوڵاتیان و شوفێران .

Back to top button