هه‌ولێر… پرۆژه‌ی دروستكردنی شه‌قامێكی 20 مه‌تری له‌ ناحیه‌ی داره‌توو ده‌ستیپێكرد

له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی داموده‌زگه‌كانی شاره‌وانی له‌ شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پرۆژه‌ی دروستكردنی شه‌قامێكی 20 مه‌تری له‌ ناحیه‌ی داره‌توو له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
گوژمه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دابینكراوه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئاسانكاری هاتوچۆ له‌ شارۆچكه‌ی داره‌توو و خزمه‌تكردنی زیاتری دانیشتووانی ئه‌و ناحیه‌یه‌.
ئه‌و پرۆژه‌یه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتیی تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئێستاش كاركردن تێیدا به‌ باشی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. هاوكات له‌ سنووری ئه‌و شاره‌وانییه‌كانی دهۆك‌ چه‌ندین پرۆژه‌ی تری خزمه‌تگوزاری له‌ قۆناغی جێبه‌جێكردندان.

Back to top button