هونەرمەند ماجید نوێترین بەرهەمی هونەریی بڵاوکردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ماجید نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بە ناوی “من بە تۆوە جوانم” لە چەناڵی یوتیوبەکەی بڵاوکردەوە.

ماجید کە بە “موعینی کوردی” ناسراوە گۆرانییە نوێیەکەی بەشێوەی دەنگ بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، هۆنراوەی مازیار فایەقە و زانا عەبدوڵا و پێشەوا محەمەد کاری ئەڕەنجمێنتیان بۆ کردووە، زانا عەبدوڵا کاری میکس و ماستەرینگی بۆ کردووە.

ماجید محه‌مه‌د گۆرانیبێژێكی ناسراوی شاری سلێمانییه‌، به‌ موعینی كوردی ناوبانگی ده‌ركردووه‌، چونكه‌ به‌شێكی زۆری گۆرانییه‌كانی به‌رهه‌مه‌ فارسییه‌كانی موعین ئه‌سفه‌هانییه‌ به‌ زمانی كوردی وتوویه‌تییه‌وه‌، جگە لەوەش چەندین بەرهەمی هونەریی تری تایبەت بەخۆی هەیە.

Back to top button