هونەرمەند هەردی سەلامی لە فیلمێکی نوێدا بەشدار دەبێت

هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەردی سەلامی بۆ دووەم جار لە کارێکی نوێی سینەمایدا وەک ئەکتەر بەشدار دەبێت.

هەردی سەلامی لە پاڵ بڵاوکردنەوەی کۆپلەیەک لە شیعری وەفایی کە نوسیوویەتی “ئەوەی جارێک خۆی بفرۆشێت.. جاری دووەم هەرزانترە”، ئاماژەی بە کارە نوێیە سینەماییەکەی کردووە، کە وەک ئەکتەر بۆ جاری دووەم بەشدارە.

ئاشکرایکردووە، ئەم کارەی بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵێک ئەکتەری گەورەی سینەمایی کوردستان و ستافێکی بەرهەمهێنانی تەواو پڕۆفیشناڵی کورد ئەنجام دەدرێت، هەروەک نوسیوویەتی ” لە ئێستاوە مژدەی قۆناغێکی نوێی فیلمی کوردیتان پێدەدەین”.

هەردی سەلامی، لەساڵی ١٩٨٧ لە سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، سەرەتا وەك دەرهێنەر کاریکردووە و ماوەیەکە دەستی بە گۆرانیوتن کردووە خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، بەرهەمەکانی بینەرێکی زۆریان هەیە، پێشتریش وەک ئەکتەر لە فیلمی “تونی بابا” رۆڵی بینیوە.

May be an image of 1 person and indoor

Back to top button