هۆشدارییەك بۆ ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە

وەزارەتی تەندروستی سعودی هۆشداری داوە بە نەخۆشانی شەکرە کە زیادەڕۆیی لە خواردنی خورمادا نەکەن لە مانگی رەمەزاندا.
وەزارەتەکە لە هەژماری تویتەردا نوسیویەتی، “ئەگەر تووشبووبیت بە نەخۆشی شەکرە، ئەوا زیادەڕۆیی لە خواردنی خورمادا مەکە، چونکە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێنتدا”.
هەروەها رێنمایی داوە بەوەی سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن بۆ دیاریکردنی بڕی ئەو خورمایەی کە دەتوانن رۆژانە بیخۆن لە مانگی رەمەزاندا.

 

Back to top button