هۆشداری دەدرێتە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی

ئەنجومەنی بازاڕەكانی دراوی سنووری پارێزگای سلێمانی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو ئاگادار دەكاتەوە، كەمتر لە یەك هەفتەیان لەبەردەم ماوە بۆئەوەی لە چوارچێوەی رێكارەكانی بانكی ناوەندیی عێراق یەكبگرن.
جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە میدیاكانی وتووە، بەپێی رێوشوێنەكانی بانكی ناوەندیی عیراق بۆ ئەوەی كۆمپانیاكان سودمەندبن لە وەرگرتنی دۆلار، دەبێت ژمارەیەك كۆمپانیا یەكبگرن، چونكە ژمارەیان زۆرە.
وتوشیەتی، ئێستا بۆ ئەو كۆمپانیایانەی دەیانەوێت لە چوارچێوەی جۆرەكانی A-B یەكبگرن، دەبێت هەر پێنج كۆمپانیا یان 10 كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو تاوەكو رۆژی 1ی ئاداری 2023 داواكاری بۆ یەكگرتن پێشكێش بكەن.
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی هێمای بۆ ئەوەش كردووە، لەدوای ئەو رۆژەوە بەپێی رێنوێنییەكانی بانكی ناوەندیی عیراق و بانكی ناوەندیی هەرێمیش ئەو كۆمپانیایانە هیچ بەهایەكیان نامێنێت، ئەو رێوشوێنانەی بازاڕەكە لە هەولێریش هەمان شتە و دەبێت لای ئەوانیش ئەو داواكارییانە تاوەكو 1ی ئادار بكرێ

Back to top button