هۆشیار عەبدوڵا : من کەسێکی نیشتیمانی عێڕاقیم

گۆڤەند سەرکەش-خۆر
هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق، کە چەندین مەلەفی گەندەڵی و دژە کوردستانی لەسەر ئاشکرا بووە، دەڵێت ”من کەسێکی نەتەوەیی نیم و کەسێکی نیشتمانی عێڕاقیم“.
هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومونی نوێنەرانی عێڕاق لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا بە ئاشکرا دەڵێت ” من کەسێکی نەتەوەیی نیم بەڵکو کەسێکی نیشتیمانی عێڕاقیم ” ، ئەمە لە کاتێکدایە کە حکومەتی عێڕاق و لایەنە شیعەکان و حەشدی شەعبی و چەند وڵاتێکی دراوسێ هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەدەن. هەروەها سەبارەت بە ( ڕاکان جبوری ) پارێزگارە سەپێنراوەکەی کەرکوک دەڵێت ”من دەست خۆشی لەکارەکانی دەکەم و ئەو ئەرکی خۆی وەک پارێزگار بەڕێوە دەبات“.
دەشڵێت “لەگەڵ براکانم ناوەستین تاوەکو دەسەڵاتی بەغدا نەگەڕێنینەوە ناو پارێزگاکانی باکووری عێڕاق ، چ دەبێت ئەگەر بەسڕاویەک ببێتە بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی و نەجەفیەک ببێتە پارێزگاری ھەولێر”، ئەمە لەکاتێکدایە ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ڕای گەیاند قسەکردن لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان خیانەتی نیشتمانیە.
چاودێرانی سیاسی پێیانوایە هۆشیار عەبدوڵا، هەمان چارەنووسی ئاڵا تاڵەبانی و سروە عەبدولواحیدی دەبێت.
Back to top button