هۆشیار عەبدوڵا : نابێت فەرمانبەرانی عێڕاق بەهۆی دواکەوتنی ڕێکەوتنی هەولێر-بەغدا سزا بدرێن

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری کوردی عێڕاقچی بۆ ڕۆژنامە عێڕاقیەکان ڕای گەیاندووە کە نابێت گەلی عێڕاق و مووچە خۆران سزابدرێن بەهۆی دواکەوتنی ڕێکەوتنی هەولێر-بەغدا ، پێویستە پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی پڕۆژە یاسای بودجە.

هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری کوردی عێڕاقچی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی ( سەباح )ی شیعی سەبارەت بە ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدا و پەسەند کردنی پڕۆژە یاسای بودجە دەڵێت ” ناکرێت گەلی عێڕاق سزا بدرێت بەهۆی دواکەوتنی ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدا ، فەرمانبەرانی عێڕاق باری داراییان خراپە و دەبێت مووچەیان پێ بدرێت ، ئەگەر بودجە پەسەند نەکرێت ئەوە مووچەی فەرمانبەرانی عێڕاقیش دوادەکەوێت “، هەروەها ئەو پەرلەمانتارە عێڕاقچیە دەڵێت ” پێویستە جیاوازی بکرێت لەنێوان مووچە خۆرانی بەغدا و هەولێر ، ئەوانەی بەغدا زۆربەیان مەدەنین، بەڵام ئەوانەی کوردستان زۆربەیان چەکداری سەر بە حزبەکانن (مەبەستی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە)، ئەوانەن کە دژی سوپای عێڕاق و حەشدی شەعبی چەکیان هەڵگرتبوو بۆیە ناکرێت لەسەر ئەوان کێشە بۆ عێڕاق دروست ببێت”.

Back to top button