هۆكاری راگرتنی فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆكەخانەی سلێمانی

نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، بەمەبەستی بەدواداچون بۆ هۆكاری راگرتنی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران لە دەروازەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، پەیوەندی بە گەورە بەرپرسانی بانكی ناوەندی عیراقەوە كردوە.
راشیگەیاندوە، بەپێی وەڵامی ئەو بەرپرسانە بڕی دۆلاری تەرخانكراوی هەفتانە بۆ RT بانك لەو دەروازەیەوە تەواو بوەو هێشتا بڕی تەرخانكراوی ئەم هەفتەیەیان وەرنەگرتوە ئەوەش بۆتە هۆی راگرتنی پرۆسەكە.
نەرمین مەعروف وتوشیەتی: بەردەوام دەبێت لە بەدواداچون تا چارەسەربونی ئەو كێشەیە.

Back to top button