هیلال هەوڵی گواستنەوەی میسی داوە یان نا؟

هیلال هەوڵی گواستنەوەی میسی داوە یان نا؟

میسی هیچ ئۆفەرێکی لە هیلالەوە پێنەگەیشتوە و بە نیازە لە پاریس درێژە بە یاریکردن بدات.

لە چەند رۆژی رابردوودا رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە کە یانەی هیلالی سعودی بە نیازن گرێبەست لەگەڵ لیۆنێل میسی ئەرجەنتیندا ئیمزابکەن بە مووچەی ساڵانەی 300 ملیۆن یۆرۆ.

فابریزیۆ رۆمانۆی شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ئاشکرایکرد کە تا ئێستا هیچ ئۆفەرێک لەلایەن یانەی هیلالی سعودیەوە پێشکەشی میسی نەکراوە تا پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

فابریزۆ دەڵێت، هیچ کۆبونەوەیەک و گفتوگۆیەک لە نێوان بەرپرسانی هیلال و بەڕێوەبەری کارەکانی میسیدا روینەداوە و تەنانەت میسی جگە لە هیلال گفتوگۆی لەگەڵ هیچ یانەیەکی تردا نەکردووە.

دوپاتیشیکردەوە، لیۆنێل میسی بە دڵنیاییەوە لە پاریس سان جێرمان دەمێنێتەوە و ئاماژەی روون هەیە کە لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی دەکات بەمەبەستی گفتوگۆ کردن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

Back to top button