(هیوای جاشەکان) لە لیژنەی داراییەوە کار بۆ تێکدانی ڕێکەوتنی هەولێر بەغدا دەکەن

((خۆر)) – هۆشیار عەلی

(هیوای جاشەکان) لە لیژنەی داراییەوە کار بۆ تێکدانی ڕێکەوتنی هەولێر بەغدا دەکەن، چونکە ئەگەر هەولێر و بەغدا بگەنە رێکەوتن و بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێ، هیوای هیوای جاشەکان بۆ هەڵبژادن دەخرێتە گۆڕەوە.
هیوای جاشەکان لە لیژنەی دارایی، بەتایبەتی (هۆشیار عەبدوڵا و ئەحمەدی حاجی رەشید)، کار بۆ رێکنەکەوتنی هەولێر و بەغدا دەکەن و دەیانەوێ لە ڕێگەی نایاسایی و نادەستووریەوە لەمپەر بخەنە بەردەم رێکەوتنی هەولێر و بەغدا و ئەوەش ببێتە هۆی ئەوەی بەغدا پابەند نەبێت بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەوە بخەنە ئەستۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە ئامادەنیە نەوت رادەستی بەغدا بکات.
لەمبارەوە، ئەحمەد مستەفا، چاودێری سیاسی، بۆ ((خۆر)) گووتی “هیوای جاشەکان تاکە کارتیان مووچەیە، کە بتوانن وەبەرهێنانی سیاسی تیایدا بکەن و بەناوی بردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ سەر بەغدا و رەخنەگرتن لە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن هەرێمەوە ئەوە بکەن بە هۆکارێک بۆ کۆکردنەوەی دەنگ بۆخۆیان، چونکە ئەگەر هەولێر و بەغدا رێکبکەون کاری ئەو لیستە بۆشە نامێنێت و هیچ شتێکیان نیە تا بتوانن لە ڕێگەیەوە دەنگ کۆبکەنەوە تەنیا مەگەر عەیاری زۆری جاشیەتیان بەهانایانەوە بێت و لە لیستی شیعەکان و حەشدی شەعبیدا دەنگ کۆبکەنەوە و بگەنەوە بە ئاواتەکانیان کە مانەوەیە لە کورسی پەرلەمانتاری کە دەستکەوتی زۆری ماددیان لە رێگەیەوە بەدەستهێناوە”.

Back to top button