هەردی سەلامی بەبۆنەی ساڵیادی هاوسەرگیرییانەوە چی بە پەریسای خێزانی دەڵێت؟

هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەردی سەلامی و هاوسەرەکەی پەریسا ساڵیادی هاوسەرگیرییان کردەوە و نوێترین وێنەی خۆیان بڵاوکردەوە، بەو بۆنەیەوە هەردی سەلامی نوسیوویەتی "سوپاس کە من بووم بە هەردی سەلامی، بەڵام تۆ پێوەی ماندوبوویت". هەردی سەلامی لە ستۆری ئینستاگرامەکەی وێنەیەکی خۆی و پەریسای خێزانی بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نوسیووە "ساڵێکمان وەکو یەک ڕۆژ پێکەوە بەسەر برد، هیچ ڕۆژێکیان ناخۆش نەبوو، ئەوەش گرنگترین شتە بۆ من... سوپاس کە من بووم بە هەردی سەلامی بەڵام تۆ پێوەی ماندوبوویت". جێگەی ئاماژەیە دوێنێ ساڵێک بەسەر ژیانی خێزانی گۆرانیبێژ هەردی سەلامی و کچە مۆدێل پەریسا تێپەڕی، کە وێنەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە.

Back to top button