هەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی کۆدەبنەوە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

بەمەبەستی ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی، هەرێمی کوردستان و نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبونەوە و گفتووگۆیەکیان ئەنجامدا لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان.
نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕێکخراوی UNDP و وەزیری دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی دادوەری و ئەندامانی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆیان له‌سه‌ر داڕشتنی ڕێنماییەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی كرد.
بەپێی ئەو زانیارینەی دەست (( خۆر )) کەوتون ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە لەسەر ڕێنماییەکانی چۆنیەتی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی بووە و دەستەی دەست پاکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕێنماییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئامادەیی خۆی دەربڕی کە بۆ نەهێشتنی گەندەڵی پابەند دەبن بەو ڕێنماییانەی کەلە نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەند کراون و کاریان پێدەکرێت.

Back to top button