هەشت سودی گرنگی شوتی بۆ تەندروستی

شوتی بە یەکێک لە باشترین میوەکانی وەرزی هاوێن دادەنرێت بۆ بەرنگاربونەوەی گەرما و ڕێگریکردن له وشکبونەوەی جەستە و بە بژاردەیەکی باش دادەنرێت بۆ کاتی ڕێجیم و خۆپاراستن لە قەڵەوی. دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین سودە تەندروستیەکانی شوتی بڵاوكردوەتەوە. 1. بەهێزکردنی بەرگری لەش، چونکە دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆکسانەکانی وەک لایکۆپین و کارۆتین و ڤیتامین سی بۆیە ڕۆڵێکی گرنگ دەبێنێت لە خۆپاراستن لە گەلێک نەخۆشی و کەمکردنەوەی هەوکردن بە تایبەت نەخۆشی جومگەکان. 2. نەهێشتنی قەبزی؛ بڕێکی زۆر لە ئاو و مادە ڕیشاڵیە تواوەکانی تێدایە کە دەبێتە چالاککردنی جوڵەی ڕێخوڵەکان و باشترکردنی تەندروستی کۆئەندامی هەرس و ڕزگار بون لە قەبزی و خۆپاراستن لە شێرپەنجەی کۆڵۆن و کۆم. 3. بۆ خانمانی دو گیان زۆر بە سودە بە تایبەت لە مانگانەکانی سەرەتای سکپڕی، چونکە دەوڵەمەندە بە فۆلێک ئەسید کە ڕۆڵێکی کارا دەبێنێت لە گەشەی کۆئەندامی کۆرپەله و ڕێگری کردن لە نەخۆشیە زگمایەکانی دڕکەپەتک. 4. بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و گورچیلە زۆر کەڵکی هەیە، دەوڵەمەندە بە کانزای پۆتاسیۆم و ترشی ئەمینی ستێرۆلین و ئاو کە یارمەتی دابەزندنی فشاری خوێن و چالاککردنی جوڵەی خوێن دەدات، هەروەها وەک ماددەی دایروتێک کار دەکات کە دەبێتە هۆی زیادکردنی میز و نەهێشتنی هەوکردن و بەردی گورچیلە و میزڵدان. 5. پاراستنی تەندروستی پێست، زو چاک بونەوەی برین و سوتاوی و خۆپاستن لە نەخۆشیەکانی پێست. 6. کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکانەکان، شوتی سودی زۆرە بۆ نەهێشتن و کەمکردنەوەی ئازار و تەشەنوجی ماسولکەکان و هێواشکردنەوەی لێدانی دڵی وەرزشوانان لە کاتی وەرزش، چونکە ترشی ئەمینی سێڕۆلینی تێدایە کە لە ناو جەستەدا دەگۆڕێت بۆ ئارجنین کە زۆر گرنگە بۆ چالاک کردنی سوڕی خوێن و کشانی بۆریەکانی خوێن، هەروەها ڤیتامین B6 تێدایە کە وزە دەبەخشێت بە لەش. 7. بەهێز کردنی توانای سێکسی پیاوان. 8. خۆپاراستن له شێرپەنجە؛ چونکە شوتی ماددەی لایکۆپینی تێدایه و دژە ئۆکسانێکی بەهێزە یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە شێرپەنجە بە تایبەت شێرپەنجەی پڕۆستات و مەمک و منداڵدان و کۆڵۆن و کۆم.

Back to top button