هەندێك لەو ڤیتامینانەی وا دەكەن بە گەنجی بمێنیتەوە

هەندێك لەو ڤیتامینانەی وا دەكەن بە گەنجی بمێنیتەوە  ….

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ZKW: پزیشكەكان دەڵێن” پێنج ڤیتامینمان دەستنیشان كردووە كە دژی پیربوون دەجەنگن و بۆ ماوەیەكی درێژیش پارێزگاری لە هێشتنەوەی پێستی دەم و چاو بە گەنجایەتی دەكەن، كە رووخسار ناتوانێت ئەم ڤیتامینانە دروست بكات ، بەڵكو بۆ بەدەستخستنیان پێویستە گرنگی بە خواردنەكان بدەین . گرنگترین ئەو ڤیتامینانەش ئەمانەن:-

ڤیتامین “C” : ئەم ڤیتامینە بە شێوەیەكی گەورە یارمەتی پاراستنی خانەكانی دەم و چاو دەدات لە دژی تیشكی زیانبەخشی خۆر و پڕۆتینی لاكۆجین لەناو خانەكاندا بەرهەم دەهێنێت، كە بەرپرسە لە گەنج كردنەوەی پێست .

ڤیتامین “C”یش لەناو ئەو خواردنانەدا زۆرە، بیبەری ڕەنگاوڕەنگ و بروكلی و فەڕاولەو میوە ترشەكانی وەك لیمۆ و ئەنەناس و پرتەقاڵ .

ڤیتامین “E”:- ئەم ڤیتامینەش لەناو ئەو خواردنانەدا زۆرە، دەنكە گەنم و چەرەزات و تۆوەكانی و ئۆمێگا3 ، كە پارێزگاری لە شێداری ڕووخسار دەكات .

ڤیتامین “E” پێست لە تیشكی سەروی وەنەوشەیی و پیس بوونی ژینگە دەپارێزێت، بەتایبەت لەو ماددانەی دەبنە هۆی لەناوبردنی خانەكان .

ئۆمێگا3:- كە بە شێوەیەگی زۆر لەناو گوێزو ماسیدا هەیە، بەتایبەت ماسی ماكریل و سەلەمۆن و سردین. هەروەها چای سەوز بە هۆی دەوڵەمەندی بە ماددەی “بۆلیفینۆل” كاریگەرییەكانی تیشكی خۆر بۆ سەر ڕووخسار كەم دەكاتەوە .

ئاو:- ئاو بەرگری لە تەندروستی پێستی دەم وچاو دەكات و بە جوانیش دەیهێڵێتەوە، هەروەها حاڵەتی پیربوونی پێست كەم دەكاتەوە.

Back to top button