هەندێ لایەن کار بۆ دروستکردنی قەیران لە نێوان هەولێر و بەغدا دەکەن

((خۆر))-هۆشیار عەلی

رۆژنامه‌نوس و شیكه‌ره‌وه‌ى سیاسى ئاشکرای دەکات دەستی هەندێ لایەن لە پشتەوەی ناکۆکیەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە.

عیماد باجه‌لان، رۆژنامه‌نوس و شیكه‌ره‌وه‌ى سیاسى، له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا دەڵێت “په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌رده‌مى حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه‌ لێكنزیكبونه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه ‌بینى، به‌ڵام هه‌ندێك كوتله‌ به‌ هۆكارى سیاسى گوشار دروستده‌كه‌ن و هه‌وڵى دروستكردنى قه‌یران له‌نێوان هه‌ردوولا و تێكه‌ڵكردنى كارته‌كان و ساخته‌كردنى راستییه‌كان ده‌ده‌ن”.

باسى له‌وه‌شكردوه‌، هه‌رێم پابه‌ندبوه‌ و پابه‌ندده‌بێت به‌ سه‌رجه‌م رێككه‌وتنه‌كانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام هه‌ندێك هه‌وڵى ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كارته‌كان تێكه‌ڵ بكه‌ن و بۆ مه‌به‌ستى دیاریكراو راستیه‌كان بشێوێنن”.

Back to top button