هەنگاوێکی دیکەی چاکسازی چووە قۆناغی جێبەجێکردن

  هەنگاوێکی دیکەی یاسای چاکسازی چووە بواری جێبەجێکردنەوە و دوو هەزار خانەنشینی پێشمەرگە مووچە و دۆسیەكانیان دەخرێتەوە سەر خانەنشینی وەزارەتی دارایی.  

  

هەنگاوێكی دیکەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی چووە بواری جێبەجێكرنەوە و دوو هەزار خانەنشینی پێشمەرگە دەگەڕێنەوە وەزارەتی دارایی، لەم هەفتەیە و لە هەفتەی داهاتوودا لیستی ناوی ئەو خانەنشینانە دەگەڕێتەوە، بەپێی ناوچەی جوگرافی دابەشی سەر بانكەكان دەكرێن.  

  

بەپێی زانیاریەکان، ئەو خانەنشینانەی پێشمەرگە كە خەڵكی سنووری پارێزگای سلێمانین دەنێردرێنەوە بانكەكانی سلێمانی ئەوانەشی لە هەولێرن لە بانكەكانی هەولێر مووچەی خۆیان وەردەگرن، هەركەس بەپێی ناوچەی خۆی دابەش دەكرێت.  

  

  هەروەها خانەنشینی یەكەی 70 و 80ی هێزەكانی پێشمەرگەش دەخرێنەوە سەر فەرمانگەی خانەنشینی، ئەوانەشی خانەنشینی كەمئەندامی سەنگەر هەندێكیان چوونەتەوە بەردەم لیژنەی پزیشكی ئەو خەڵكانە دووبارە پشكنینیان بۆ دەكرێت، ئەوەی شایستە بێت مووچەكەی بەردەوام دەبێت، ئەوەشی شایستە نەبێت بەگوێرەی یاسای خانەنشینی پێشمەرگە مووچەی پێ دەدرێت، نەوەك بە گوێرەی یاسای خانەنشینی كەمئەندامی، چونكە مووچەی خانەنشینی كەمئەندامی زیاترە.

Back to top button