هەوكردنی زێ لە ژناندا بەهۆكاری مشەخۆرەكان

یەكێكە لە مشەخۆرەكان، لە ڕێگەی سێكسەوە دەگوازرێتەوە و ئەگەر تەنها خانمانیش نیشانەیان هەبێت، پێویستە پیاوانیش لەهەمان كاتدا چارەسەر وەربگرن؟

پێویستە چی بزانن لەسەر ئەم نەخۆشییە؟

هەوكردنی كۆئەندامی زاوزێی ژنان بەهۆی مشەخۆری trichomonas vaginalis

مشەخۆری trichomonas vaginalis یەكێكە لە مشەخۆرە تاك خانەییەكان كە دەبێتە هۆكاری هەوكردنی توند لە هەریەك لە ژنان و پیاواندا، بەڵام بەشێوەیەكی باوتر لە ژناندا لەبەر بوونی ژینگەیەكی گونجاوتر وپلەیەكی گەرمی گونجاوتر، هەروەها بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی زۆر لە گلایكۆجین لەناو زێی ژناندا، نەخۆشییەكە بەشێوەیەكی كەمتر لە پیاواندا دەردەكەوێت و دەتوانێت لەلایەن پیاوەكەوە چەندین جار لەڕێگەی سێكسكردنەوە بگوازێتەوە بۆ ژنان ئەمەش دەبێتە هۆی درێژكردنەوەی سوڕی ژیانی مشەخۆرەكە ونەخۆشییەكە.

نیشانەكانی نەخۆشیەكە:
نیشانەكان دوای توشبوون بە مشەخۆرەكە لەماوەی نزیكەی ٢٨ ڕۆژدا دەردەكەوێت ولەماوەیەشدا دەكرێت بەئاسانی بۆزۆرترین كەس بگوازرێتەوە.

سوربوونەوە وخوران و ڕوشانی زێ لە ژناندا و خوران و كزانی چوك وبوونی دەردراو لە پیاواندا، لە ئەگەری هەوكردنی توند لە پیاواندا دەگوازرێتەوە بۆ میزەڵدان و ئازارێكی توند دروست دەكات
بوونی دەردراوی سپی، سەوز و زەرد لە ژناندا لەگەڵ بوونی میزەچوڕكێ و ئازار لە بەشی خوارەوەی سكدا، بوونی ئازار لەكاتی سێكس كردندا یاخود لەكاتی میزكردندا لە ژناندا.

باوترین ڕێگاكانی گواستنەوەی مشەخۆرەكە:

مشەخۆرەكە لە نێوان ژنان وپیاواندا لەڕێگەی ( دەم، سێكسكردنەوە دەگوازرێتەوە)

لەنێوان ژن- ژن یان پیاو-پیاو لەڕێگەی بەكارهێنانی جلی ژێرەوە، خاولی و كەلوپەلەكانی دیكەی خۆشتن دەگوازرێتەوە.

پێویستە چی بزانم لەسەر دەستنیشانكردنی نەخۆشییەكە؟

لەكاتی سەردانیكردنی پزیشك پێیوستە هەریەك لە خانمان وپیاوان پێكەوە پشكنین بكەن، لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی حاڵەتەكە، چونكە پیاوان بە ڕێژەیەكی كەمتر نیشانەكانیان لەسەر دەردەكەوێت ودەتوانن وەك هەڵگر چەندین جار هاوسەرەكانیان توش بكەنەوە وبەمجۆرەش نەخۆشیەكە بەردەوام ئەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام بەكارهێنانی چارەسەرەكان و دووبارەبوونەوەی نەخۆشییەكە دەبێتە هۆكاری ئەوەی چیتر دەرمانەكان كاریگەریان نەمێنێت لەسەر نەخۆشییەكە.

گرنگترین ئەو كێشانەی بەهۆی هەوكردن بە ” trichomonas vaginalis ” درووست دەبن:

لەدایكبوونی پێشوەختە لە ژنانی دووگیاندا
بوونی كێشی نائاسایی منداڵی تازە لەدایكبوو
گواستنەوەی مشەخۆرەكە بۆ كۆرپەلە لەكاتی لەدایكبووندا.

Back to top button