هەڤاڵ ئیبراهیم نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەڤاڵ ئیبراهیم نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی لەگەل دوو گۆرانیبێژی تر بە ناوەکانی حەسەن و یاسمین بڵاوکردەوە.

هەجاڵ لە چەناڵی یوتیوبەکەی گۆرانییە نوێیەکەی بڵاوکردووەتەوە بە شێوەی دوێتە و لەگەڵ دوو هونەرمەندی تر حەسەن عادل و یاسمین وتوویانە، بە زاراوەی کرمانجی و زمانی ئینگلیزی گۆرانییەکەیان بڵاوکردووەتەوە.

گۆرانییەکە بە ناوی “دێ وەرە”یە و هۆنراوەی سەلمان شێخ مەمییە و هەڤاڵ خۆی ئاوازی بۆ داناوە، ئاوارە مودەریسی کاری ئەڕەنجمێنتی بۆ کردووە.

هەڤاڵ ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٠ لە شاری موسڵ لەدایكبووە، لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری دهۆکە، یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی کوردستان، خاوەنی چەندین ئەلبوم و گۆرانی و ڤیدیۆكلیپی هونەرییە.

 

Back to top button