هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی ئێران بۆ ئەمریکا گرینگ نییە

((خۆر))-نێودەوڵەتی

“ڕابێرت ماڵی” نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران وتوویەتی: “هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی ئێران هیچ کاریگەرییەکی لەسەر دانووستانە ناوکییەکانی نێوان ئێران و ئامریکا نابێت”.

“ماڵی” وتوویەتی: “وڵاتی ئامریکا دانووستانەکان بەپێی هەڵبژاردنەکانی ئیران ڕێک ناخات بەڵکوو ئەو شتەی کە خێرایی دانووستانەکان ڕێک دەخات ئەوەیە کە ئەو دانووستانانە هەتا چ ڕادەیەک دەتوانن بۆ بەرگری لە سەرچاوە ئەمنییەتییەکانی نەتەوەیی ئەمریکا گونجاو بن”.

“ڕابێرت ماڵی” ڕوونی کردەووەتەوە: “دەوڵەتی جۆ بایدن لەسەر ئەو باوەڕەیە کە دانووستانەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ کاریگەریی باشتری هەیە و لێکتێنەگەیشتنی کەمترە”.

ڕێژیمی ئێران لە سەرەتای دەسپێکردنی سەرکۆماریی “جۆ بایدن” بەردەوام داوا لە دەوڵەتی “بایدن” دەکات کە گەمارۆکان لەسەر ئێران لا ببات.

بەرپرسێکی پلەباڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ لابردنی گەمارۆکان لەسەر ئێران وتوویەتی: “جۆ بایدن هیچ هەوڵێکی یەک لایەنانە ئەنجام نادات و هەر هەڵوێستێکی بنەڕەتیی ئەمریکا دەبێ بەشێک بێت لە بەرانبەر یەک کردەوەی ئێران”.

Back to top button