هەڵۆ برایم ئەحمد و شاناز برایم ئەحمەد شیرو تیر لەیەك دەسوون

ماڵپەری SNN نزیك لە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ڕونكردنەوەیەكیان بەناوی هەڵۆ برایم ئەحمەد بڵاوكردەوەتەوە گوایە ئەو پەیجەی بەناوی هەڵۆ برایم ئەحمەد نوسین بڵاودەكاتەوە پەیوەندی بەوەوە نییە و ساختەیە، لە بەرامبەردا هەڵۆ برایم ئەحمد ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردوەتەوە دەڵێت ” كۆمەڵێك میدیا بەناوی منەوە ڕوونكردنەوەیەكیان بڵاوكردوەتەوە گوایە من وازم لە كاری سیاسی هێناوەو كۆمەڵێك باسیتر.. لێرەوە بەهەموو دڵسۆزێکی ڕادەگەیەنم کە لێرەوە ڕاو بۆچونی خۆم بڵاودەکەمەوەو داوا لەمیدیا بەڕێزەکانیش دەکەم بەناوی منەوە قسەیەک بڵاونەکەنەوە کەمن نەمکردبێت.

جێی وەبیرهێنانەوەیە هەڵۆ برایم ئەحمەد یەكێكە لە دامەزرێنەرانی دەزگای زانیاری، بۆچوونی جیاوازی لەسەر یەكێتیی نوێ هەیە و پێی وایە یەكێتیی بەدەست خوارزاكانییەوە تووشی داڕمان و كێشەی زۆر بووەتەوە.

Back to top button