هەڵەبجە.. کۆرۆنا گێشتە هێڵی سور هۆشداری دەدرێت

هەڵەبجە دۆخی تەندروستی کۆرۆنا زۆر خەراپە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا دەڵێ، کۆرۆنا گێشتووەتە هێڵی سور توشبوون و مردن بەردەوام لە بەرزبوونەوەدان.

د. شوان عومەر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا تایبەت بە کۆرۆنا، بە چرکە ڕاگەیاند:” لە دوو مانگی ڕابردوو توشبووانی کۆرۆنا بەخێرایی بەرز دەبێتەوە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین پابەندی ڕێکارە تەندروستییەکانبن بە بەستنی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا.

ئاماژەی بەوەکرد، ئێستە ٣٠ نەخۆش لە نەخۆشخانە بەردەوام ئۆکسجینیان لەسەرە و دۆخی هەشت کەسیان زۆر خەتەرە، لە ماوەی مانگی ڕابردوو ١٧ کەس گیانیان لەدەست داوە ئەم مانگەش ٣ کەس گیانی لەدەستداوە.

زیاتر وتی:” هەڵەبجە لە توشبوون بە کۆرنا گێشتووەتە هێڵی سوور نموونە لە ١٠٠ پشکنین ٦٠ کەسیان کۆرۆنا دەردەچێت، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکەن.

وتیشی، لەڕوی پێداویستی تەندروستی لە دۆخێکی زۆر باشداین و حکوومەت هاوکارمانە، تەنها داوا دەکەین هاندان بۆ کارمەندانی تەندروستی هاوشێوەی شارەکانی تر، بۆ کارمەندانی تەندروستی هەڵەبجەش سەرف بکرێت.

Back to top button