هەیفا وەهبی یادی ٥١ ساڵەی تەمەنی دەکاتەوە

خانمە هونەرمەندی لوبنانی هەیفا وەهبی لە ساڵیادی لەدایکبوونیدا، بە ئامادەبوونی دایکی و بەشێک لە هاوڕێ و خزم و کەسە نزیکەکانی یادی ٥١ ساڵەی تەمەنی کردەوە.

ماڵپەڕە عەرەبییەکان، گرتە ڤیدیۆی هەیفا وەهبیان بڵاوکردووەتەوە لەگەڵ دایکیدا دەردەکەوێت و قاڵبێک کێکی گەورەی لەبەردەمدایە، هەیفا لە ١٠ی مارسدا تەمەنی بووەتە ٥١ ساڵ و دوێنێ شەویش لەگەڵ خانەوادەکەی ئاهەنگی گێڕاوە.

هەروەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، هەیفا لەگەڵ دایکیدا سەما دەکات و مۆمی ٥١ ساڵەی تەمەنی دەکوژێنێتەوە، لەلایەکی ترەوە ئەلیسای گۆرانیبێژیش ئاهەنگی لەدایکبوونی بۆ هەیفا سازکردبوو.

هه‌یفا وه‌هبی هونەرمەندێکی دیاری لوبنانە و خاوه‌نی چه‌ندان ئه‌لبووم و كلیپه‌، جگە لەوەش بەشداری چەند فیلمێکی کردووە وەک ئەکتەر و یه‌كێك بووه‌ له‌ پاڵێوراوان بۆ سه‌رنجڕاكێشترین خانمەکان له‌ جیهاندا، کچێکی هەیە و لە ئێستادا نەنکی دوو منداڵە.

 

 

Back to top button