وادەی قەدەغەكردنی راوی ماسی لەهەرێم راگەیەنرا

وادەی قەدەغەكردنی راوی ماسی لەهەرێمی كوردستان دیاریكراو بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمیش رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ پلانیان بۆ پاراستنی سامانی ماسی داناوە.
شوان محەمەد بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند:  دیاریكردنی كاتی قەدەغەكردنی راوی ماسی 5/3یە هەموو ساڵێك لەكاتی جیاوازدا دیاری دەكرێت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڤێترنەری كە بەڕێوەبەرایەتی سامانی ماسیان هەیە بە ئامێری تایبەتی خۆیان و پێوەری خۆیان دیاری دەكەن و پشكنین دەكەن.
ئاماژەشیكردوە، لەسەرەتای مانگی 3ی هەمو ساڵێك ئەو وادەیە دیاری دەكەن و ئەمساڵیش رۆژی 5/3یان دیاریكردوە، ئێمە وەك ئەركی خۆمان ئەو سامانە دەپارێزین و داواكارین هاووڵاتیان واز لە راوكردن بهێنن و چاوپۆشیش لەكەس ناكەین.
وتیشی: ساڵی رابردو 130 كەس دەستگیر كران بەهۆی راوە ماسیەوەو ئەمساڵیش پلانی باشترمان داناوە بۆ چاودێریكردنی ئەو شوێنانەی پێمان سپێردراوە.

Back to top button