وادەی وەرگرتنی داواكاری بۆ خوێندنی دكتۆرا و ماستەر و دبلۆمی باڵا راگەیەندرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاشكرای كرد، زیاتر لە 6 هەزار كورسی بۆ پێشكەشكردنی خوێندنی دكتۆرا و ماستەر و دبلۆمی باڵا دابین كراوە و 2ی نیشان پرۆسەی وەرگرتنی داواكاری دەست پێدەكات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، زیاتر لە 6 هەزار كورسی بۆ پێشكەشكارانی خوێندنی “دكتۆرا، ماستەر و دبلۆمی باڵا” دابینكراوە.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەڵێت، دووی نیسان پرۆسەی وەرگرتنی داواكاری بۆ خوێندن دەستپێدەكات.

Back to top button