وادەی کۆتاییهاتنی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون دیاریکرا

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، تاکو ئەمڕۆ یەكشەممە ١٣ـی ئابی ٢٠٢٣، سێ هەزار و ٣٩٨ خێزان فۆرمیان پڕكردۆتەوە، و هاوڵاتیان دەتوانن تا ١ ی کانونی یەکەم ناویان تۆمار بکەن.

دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە ٨ـی ئابی ٢٠٢٣،پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون و کاراکردنی فۆرمەکەی بەشێوەی ئۆنلاین، بۆ ھاووڵاتییانی کەمدەرامەت ڕاگه‌ياند، تاکوو ئەمڕۆ یەكشەممە ١٣ـی ئابی ٢٠٢٣، سێ هەزار و ٣٩٨ خێزان فۆرمیان پڕكردۆتەوە و لە ڕێگای ئەو لینكەی دانرابوو فۆرمەكانیان بۆ وەزارەتی ئاوەدانكردنە و نیشتەجێكردن، ناردووەتەوە.
فۆرمەكە، بەشێوەی سەرهێڵ (Online)ـە، تا ١ ی كانونى يەكەمی ئەمساڵ بەردەستە، واتا پڕكردنەوەی فۆرمەكە و ناردنی بۆ وەزارەت، تا ٢٠٢٣/١٢/١ دەبێت و پێویستە هاووڵاتییان تا ئەوكاتەی بۆیان دیاریكراوە فۆرمەكەیان ناردبێت.
پرۆژەكە لە دوو بەش پێكهاتووە و ٩ هەزار و چواریەكەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت، تا ئێستاش بەشی یەكەمی پرۆژەكە ٩٥%ـی تەواو بووە و بەشەكەی تریشی كاركردن تێیدا بەرده‌وامە، پاش تەواوبوونی پڕكردنەوەی فۆرمەكانیش، یەكەكان بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەكرێت، ئەمەش بەشێوەی قیستی درێژخایەن، كە بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ دەبێت و بێ پێشەكییە و بە قیستی مانگانە دەدرێت بەو هاووڵاتییانەی فۆرمەكەیان پڕكردۆتەوە و مەرجەكان دەیانگرێتەوە.

Back to top button