وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق بۆ پەرلەمان:

نرخی دینار بگۆڕن ئێمە پابەندی جێبەجێکردنی نابین

وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بۆ گۆڕینی به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار و ده‌ڵێت:”ده‌توانن بیگۆڕن، به‌ڵام ئێمه‌ پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی نابین”.

حه‌سه‌ن نازم، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: “هه‌لی ئه‌وه‌ له‌به‌رده‌ست ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقدایه‌ سه‌رنجی خۆی له‌باره‌ی نرخی دینار به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار ده‌ربڕێت، هه‌روه‌ها ده‌ستكاریی به‌هاكه‌یشی بكات”.

Back to top button