وتەبێژی حكومەتی هەرێم: عەقڵیەتی دادگای فیدراڵی هەمان عەقڵیەتی برسیكردنە

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان هێرش دەكاتە سەر دادگای فیدراڵی بە عەقڵیەتی داگیركاری  وبرسیكردنی خەڵكی كوردستان وەسفی دەكات.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، ئەو عەقڵیەتەی لە دادگای فیدراڵی بڕیار دەردەكات، ئەو عەقڵیەتەی لە پەلكانەو ناوچە كوردستانییەكان زەوی كورد داگیردەكەن و دەیسوتێنن، ئەوانەی لە كەركوك تەقە لە گەنجی كورد دەكەن و شەهیدی دەكەن، هەمان ئەو عەقڵییەتەن كە خەڵكی كوردستان برسی دەكەن.
رۆژی یەكشەممە دادگای باڵای فیدراڵی بڕیارێكی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراقی راگرت بە چۆڵكردنی بارەگای فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكان لە شاری كەركوك كە ئاڵۆزی و پشێوی لەشارەكە بەدوای خۆیدا هێنا بەو نیازەی لەدوای چۆڵكردنی بارەگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بگەڕێنەوە شارەكە كە لە 16ی ئۆكتۆبەرەوە چۆڵیانكردوەو نەگەڕاونەتەوە پارێزگاكە.

Back to top button