وێنە.. خاوەن دوکانێک بەهۆی مانگی رەمەزانەوە دەفتەری قەرزەکانی دەسوتێنێت

پیاوێکی عێراقی دوکاندار لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزاندا ئەو دەفتەرەی تایبەتی کردووە بەو کەسانەی شتیان لێ کڕیوە و پارەکەیان نەدواوە، لەپێناو ئەو مانگەدا دەفتەرەکەی سوتاندووە و وتوویەتی “لەهەموویان خۆشبووم”.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزاندا مسوڵمانان سەرقاڵی خۆئامادەکردن بۆ ئە ومانگە چ بە کڕینی کەرەستە و خۆراکی ماڵ بێت یان لێخۆشبوون لە وکەسانەی رۆژاێک ئازاری داون یان قەرزی لێکردووە، هەروەک ئەو دوکاندارە عێراقییەی لەو کەسانەی خۆشبووە کە قەرزی لێکردوون.

لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی ئەو پیاوە بڵاوبووەتەوە، لە بەردەم دوکانەکەیدا دەفتەری قەرزەکانی دەسوتێنێت و روخساری دڵخۆش دیارە، پێی وایە لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزان بەم کارەی زیاتر لە خوای خۆی نزیکبووەتەوە.

وێنەی ئەو پیاوە کاردانەوەی بەدواداهاتووە و هەمووان سەرسامی خۆیان بە وکارەی دەربڕیوە و بە پیاوێکی لێبوردە ناویان بردووە، کە لە خاوەن قەرزەکانی خۆشبووە.

Back to top button