وەرنەگرتنی مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتار لەنێوان ڕاستگۆیی و موزایەدەدا

ئاشنا هه‌ڤاڵ
وەرنەگرتنی موچەی خانەنشینی لەلایەن هەندێ
پەرلەمانتار ئایا نیازپاکی بەشێک لە پەرلەمانتارەکانە وبەجێهێنانی بەڵێنی ڕاستگۆییانە لەگەڵ خەڵک یاخود هەر لەبنچینە ئەم مووچەی خانەنشینە نایانگرێتەوە یا بڕێکی کەم وەردەگرن و دەیکەنە موزایەدە
هەروەک هەموو ئاگادارن کەنوسراوێکی فەرمی دەرکراوە کەئاماژە بەمە دەکات لە ١/٧/٢٠٢٠ وە بۆماوەی ٣٠ ڕۆژ ئەو پەرلەمانتارانەی دەیانەوێ دەستبەرداری مووچەی خانەنشینی بن دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی دیوان بکەن بۆوەرگرتنی ڕێوشوێنی یاسایی.
ئەندام پەرلەمانان لەئێستادا مووچەیان (8,200,000 )دیناری عێراقیە ، بەڵام لەکاتی خانەنشینی ئەوا %50 ئەم بڕەیە وەردەگرێ کە دەکاتە (4,100,000) دیناری عێراقی
بەڵام ئەمەش هەروا نایدرێتێ دەبێ هەندێ مەرجی تیابێ لەنێوانیاندا :
یەکەم/ دەبێت تەمەنی لە 45 ساڵ کەمتر نەبێ
دووەم/ پێویسته بەلایەنی کەم (15) ساڵ خزمەتی هەبێ.
بەڵام سەیری ژمارەی ئەو چەن ئەندام پەرلەمانەی کە لە چەند ڕۆژی داهاتو موزایەدە دەکەن لە تۆڕی میدیا و سۆشیاڵ میدیا کە ئەوان ڕاستگۆن ونیازپاکی خۆیان بۆ خەڵک پیشان دەدەن کە لە ئەسڵا هەر نایانگرێتەوە ، بەسە موزایەدە و ڕاکێشانی هەست و سۆزی خەڵک بەدرۆ
هەروەها لەخاڵی دووەمی ماددەی حەوت لەیاسای چاکسازی ئاماژە بەوە دەکات کە هەرکەسێ 15 ساڵ خزمەتی پیشەیی نەبوو لەوانەی کە پێگەی بەرزیان هەبووە و نەگەشتۆتە تەمەنی 45 ساڵی ئەوا ڕێژەی %15 لەکۆی دوایین موچەکە وەریگرتوە وەردەگرێ، هەروەها لەپاڵ ئەمە بۆ هەر ساڵێک خزمەت ئەوا ڕێژەی %1.5 وەرەگرێ، هەروەها بۆ،هەڵگری بڕوانامەی ئامادەیی %1 دەدرێتێ،
هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم %2 دەدرێتێ ، بڕوانامەی بەکالۆریۆس %4 دەدرێتێ ، هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمی باڵا و ماستەر %6 دەدرێتێ ، هەروەها هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا %8 دەدرێتێ
بەپێی ئەم یاسایە بێ ئەوا تەنیا 43 ئەندام پەرلەمان %50 موچەی خانەنشینی وەردەگرن کە دەکاتە(4,100,000) دیناری عێراقی و مەرجی ئەوەیان تیایە کە 45 ساڵیان تەواو کردووە و خزمەتی پیشەیی 15 ساڵیان هەیە،
هەروەها 63 ئەندام پەرلەمان بەبڕی (2,100,000) دیناری عێراقی خانەنشین دەکرێن، هەروەها 3 ئەندام پەرلەمان بەبڕی (1,886,000)دیناری عێراقی خانەنشین دەکرێن ، هەروەها 2 ئەندام پەرلەمان بەبڕی (1,804,000) دیناری عێراقی خانەنشین دەکرێن
*مامۆستا و توێژەری ئابووری

 

Back to top button