وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار، ڕاپۆرتى خزمەتگوزارى و چالاكييەكانى ساڵێكى خۆى ئاشكرا دەكات

هۆشیار عەلی- خۆر
ساڵى يەكەمى كابينەى نۆيەمى حكوومەتى هەرێمى كوردستان، وێڕاى ئەوەى تەنگژە داراييەكان و دواتريش هاتنى پەتاى كۆرۆنا نەيهێشت وەك پێويست پلانەكان جێبەجێ بكات، بەڵام لەپێناو بەرژەوەنديى هاووڵاتيان هەنگاوى گرنگ بنێت، وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار كە پشكێكى زۆرى لە پڕۆژە خزمەتگوزارييەكان بەركەوتووە، هەوڵى دا سەربارى دۆخەكانيش، خزمەتى پێويست بخاتە بەردەست هاووڵاتييانەوە كە لەم ڕاپۆرتەدا ڕوون دەكرێتەوە:
سێكتەرە سەرەكييەكانى وەزارەتى شارەواني:
· سێکتەری ئاو
· سێکتەری شارەوانی
· سێكتەرى ئاوەڕۆ
· سێکتەری گەشتوگوزار
· سێکتەری شوێنەوار

ئەو پرۆژانەى لەماوەى ساڵێكدا ئەنجام دراون و تەواو بوون:
٨ پڕۆژە لە سێکتەرەکانی شارەوانی و ئاو بە گوژمەی زياتر لە ١٩ مليار دينار.
تەواوکردن و جێبەجێکردنی بەشی دووهەمی پرۆژەکانی سلێمانی و هەڵەبجە بە دانان و گۆڕینی تۆڕی ئاو.
جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی هەڵەبجە بە گوژمەی زياتر لە ١٧٦ مليۆن دۆلار لەلایەن ئاژانسى جايكاى یابانی بەشێوەى قەرزى درێژخايەن.
جێبەجێکردن و تەواوکردنی 252 پڕۆژە بە گوژمەی زياتر لە ٢٠ مليار دینار لە سێکتەری شارەوانییەکان و لەسەر داهاتی فەرمانگەکان.

ئەو پڕۆژانەى هێشتا كاريان تێدا دەكرێ:
تەواوكردنى پڕۆژەى شەقامی ١٢٠ م خێراى نێوان رێگای سەرەکيی هەولێر و مووسڵ تا رێگای سەرەکيی هەولێر-کەرکوک بە گوژمەى زياتر لە ٨٨ مليۆن دۆلار.
قۆناغى يەكەمى پرۆژەی دروستکردنی شەقامی ١٥٠ م خێراى نێوان رێگای سەرەکيی هەولێر-بەحرکە تا رێگای سەرەکيی هەولێر- کۆیە بە گوژمەی زياتر لە ١٤٠ مليۆن دۆلار.
دروستکردنی ئەندەرباسى فەرماندە و مزگەوتی ئیمام حمزە و قوتابخانەی سەفین لەسەر شەقامی بارزان و تەواوکردنی شەقامی کەمەربەند و پرۆژەی شەقامی خزمەتگوزاری بارزان بە گوژمەی نزيكى 69 مليار دینار.
جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی بارزان و ٥١ گوندی دەوروبەری بە گوژمەی ١٣٠ مليار دينار بەڕێژەی ٣١٪.
پڕۆژەی جێبەجێکردن و چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە کەسنەزان و دەوروبەری بە گوژمەی ١٠ مليۆن دۆلار بە ڕێژەی ٦٠٪.
جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی هەولێر (٤) و چارەسەرکردنی ئاوەڕۆی قورسی سلێمانی بە گوژمەی مليارێك و ٢٠٠ مليۆن دۆلار بە رێژەی ٧٪ بەشێوەی قەرز.
جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان بە گوژمەی ٢٠ مليۆن دۆلار بە رێژەی ٦٠٪.
جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ بە گوژمەی ٩٠ مليار دینار بە ڕیژەی ٥٩٪.
(٢٨) گرێبەستی تایبەت بە کۆکردنەوە و گواستنەوە و خاوێنکردن لە شار و شارۆچکە و گوندەکان لە سنووری شارەوانییەکان بە گوژمەی مانگانە نزيكى ١٢ مليار دینار.
دروستکردنی پڕۆژەی گەشتیاری لە دەروازەی کەلار – سلێمانی بە گوژمەی مليارێك و ٥٠٠ مليۆن دینار.
– جێبەجێکردنی ٥ پڕۆژەی ئاو بە گوژمەی ٧٠٠ مليۆن دینار کە بە رێژەی ٧٪ جێبەجێ کراوە.

ئەو پڕۆژانەى بودجەيان بۆ تەرخان كراوە و لەگەڵ دەستپێكى ساڵى دووەمى كابينەى نۆيەم دەست پێ دەكرێن:
تەرخانکردنی ٤٠٠ مليار دینار بۆ جێبەجێکردنی بەشێک لە شەقامی ١٠٠ مەتريی سلێمانی وەکو قۆناغی یەکەم.
تەرخانکردنی زياتر لە ١١ مليار و ٥٠٠ مليۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی ١٥٥ پڕۆژە و پێداویستی لە بواری ئاو و ئاوەرۆ.
تەرخانکردنی زياتر لە ٩ مليار دينار بۆ جێبەجێکردنی ١٠٤ پرۆژەی بچووک و مامناوەند لە سێکتەری شارەوانی.
دابینکردنی زياتر لە١٠ مليار دینار بۆ کڕینی مەوادی پاککەرەوە بۆ پڕۆژەکانی ئاو وە هەروەها دابەشکردنی ئاو بە پرۆسەی تەنکەرین.
تەرخانکردنی زياتر لە ١ مليار دینار بۆ بەکرێگرتنی تەنکەر بۆ ئاوەدانی پارک و باخچە و بلوارەکان لە هەولێر و سلێمانی.
تەواوکردنی قۆناغەکانی دیزاین بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی چارەسەرکردنی ئاوەڕۆی قورس لە شاری هەولێر (قۆناغی یەکەم) بە بڕی ٣٠٠ مليۆن دۆلار لەگەڵ دەستیشانکردنی کۆمپانیای راوێژکار.
پرۆژەی دابینکردنی کەرەستەی یەدەگ بۆ پڕۆژەکانی ئاو لە پارێزگای هەولێر و راکێشانی هێڵی سەرەکی و ئاوەڕۆی لوولەیی و دابینکردنی کەرەستەی یەدەگ بۆ پرۆژەکانی ئاوی سلێمانی و هەڵەبجە بە گوژمەی ٩ مليۆن دۆلار.

كۆى گشتى:
پڕۆژە تەواوبووەكان: زياتر لە ٢٥١ مليار دينار.
پڕۆژە بەردەوامەكان: نزيكى ٢ ترليۆن دينار.
ئەو پڕۆژانەی کە گوژمەیان بۆ تەرخانکراوە، بەڵام دەست بەجێبەجێکردنیان نەکراوە: زياتر لە ٨٠٠ مليار دينار.

Back to top button