وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات لەبارەی کۆڕۆنا

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

لەبارەی زیادبوونی ڕێژەی توشبووان بەڤایرۆسی کۆڕۆنا هۆشداری دەدرێ کە ڕێژەی توشبووان لە هەڵکشاندایە .
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات کە ڕێژەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەڵکشاندایە و داوا لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات پابدن بن بەڕێنماییەکانی خۆپارێزی و خۆیان بەدوور بگرن لە کۆبوونە و گردبوونەوە و شوێنە قەرەباڵغەکان .
هەروەها ڕاشی گەیاندووە تەنیا لەماوەی یەک هەفتەدا ( ١٠٣ ) کەس بەم پەتایە گیانیان لەدەست داوە .
ئەو هۆشداریەی وەزارەتی تەندروستی هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە لە پارێزگای هەولێر ئامادەکاری دەکرێت بۆ کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی تری تایبەت بە تووشبوانی کۆڕۆنا ئەوانەی کە پێویستیان بە چاودێری چڕ هەیە ، بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتون نەخۆشخانەی ( فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر ) تایبەت دەکرێت بۆ توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا .

Back to top button